بینیتێز بەهۆی ئەمەوە خۆشحاڵە

05/06/2016 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رافائێل بینیتێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی بەهۆی میكێل ئەنتیا دڵخۆشە".

بینیتێز لەماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە : " دەمەوێت ناوی كەسێكی نزیك لەخۆم بڵاوبكەمەوە كە لەگەڵ ئەو لە ریزی تازە پێگەیشتوانی ریال مەدرید لە ساڵانی نەوەدەكان خۆشترین كاتمان بەسەر بردووە".

ئەو دەڵێت : " میكێل ئەنتیا پەیوەندی بە تیپەكەم دەكات و لەماوەیەكی قورس لەگەڵم دەبێت و بەیەكەوە كار بۆ گەراندنەوەی نیوكاسڵ یونایتد دەكەین بۆ ریزی یانە نایابەكان".

رافا ووتی : " میكێل بەخێربێی ، سوپاس بۆ هاتنت و پەیوەندی كردنت بە تیپەكەمان ، ئەو پۆستی یاریدەریەتی تیپەكە وەردەگرێت".


 

رێكان عزیز