مەكسیك بە ئەنجامێكی گەورە لە ئۆروگوای بردەوە

06/06/2016 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی جامی كۆپا ئەمریكا هەڵبژاردەی مەكسیك بە ئەنجامێكی گەورە و بە (3 – 1) لە هەڵبژاردەی ئۆروگوای بردەوە".

سێ گۆڵەكەی هەڵبژاردەی مەكسیك یاریزانان (ئەلڤارۆ پێرێرا(بەهەڵە) و رافائێل ماركێز و هیكتۆر هێرێرا) تۆماریان كرد ، گۆڵەكەی هەڵبژاردەی ئۆروگوای یاریزان (دیگۆ گۆدین) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی مەكسیك یەكەم بردنەوەی تۆماركرد و لەیاری داهاتووش رووبەرووی هەڵبژاردەی جامایكا دەبێتەوە ، ئەگەر یارییەكە بباتەوە بەفەرمی دەگاتە قۆناغی دووەمی جامی كۆپا ئەمریكا".


 

رێكان عزیز