بە وێنە ... ئەستێرەكانی ریال مەدرید لە ئەستێرەكانی ئەیاكسیان بردەوە

06/06/2016 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرە كۆنەكانی ریال مەدرید لەیارییەكی دۆستانەییدا رووبەرووی ئەستێرەكانی ئەیاكس بوونەوە و یارییەكەیان بە ئەنجامی (3 – 1) بردەوە".

ئەم یارییە لەچوارچێوەی یارییەكی خێرخوازی بوو كە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریال مەدرید بەرێوەچوو".

سێ گۆڵەكەی ریال مەدرید یاریزانان (لویس فیگۆ و ماكمانامان و بوتراگینوا) تۆماریانكرد و یانەكەیان بەرەو سەركەوتن برد ، گۆڵەكەی ئەیاكسیش یاریزان (رۆبێرتۆ كارلۆس) بەهەڵە تۆماریكرد".

لەسەرەتای یارییەكە یاریزانانی هەردوو تیپ بۆ قوربانیانی تەقینەوەكەی عێراق بۆ ماوەی یەك خولەك وەستان".


 

رێكان عزیز