بەرشلۆنە ئەستێرەكەی خۆی دۆزییەوە

06/06/2016 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی لیۆنی فەرەنسی".

سەرچاوەكە بڵاوی كردەوە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ (جان میچێل ئۆلاس) سەرۆكی یانەی لیۆن كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی كۆتایی لەبارەی گواستنەوەی (ساموێل ئۆمتیتی) بكەن".

لیكیپ روونیشی كردۆتەوە یانەی لیۆن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەتواناكانی (ساموێل) داوای بڕی (25) ملیۆن یۆرۆ دەكات ، بەشێوەیەكی سەرەتاییش یانەی بەرشلۆنە بڕی (20) ملیۆن یۆرۆ ئامادەكردووە".

لەئێستادا هەرسێ یانەی یوڤینتۆس و ئەرسناڵ و بەرشلۆنە هەوڵەكانی خۆیان دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە و خواستی بەرشلۆنە لەسەرووی هەموویانەوەیە".


 

رێكان عزیز