بەفەرمی ... ركابەری بەرشلۆنە لەجامی خوان گامبەر ئاشكرابوو

06/06/2016 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەكەیان لەیاری جامی خوان گامبەر رووبەروی یانەی ئەیاكس ئەمستردام دەبێتەوە".

یانەی بەرشلۆنە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە تیپەكەیان لە رۆژی (10)ــی مانگی ئاب رووبەرووی یانەی ئەیاكس دەبێتەوە ئەمەش چوارچێوەی یاری جامی خوان گامبەر كە ساڵانە ئەنجامدەدرێت".

ئەم یارییە دەكەوێت پێش یاری چوون و هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە كە لەرۆژانی (14) و (17)ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێت".

پێشبینی دەكرێت مەبەستی یاری ئەمجارەی خوان گامبەر رێزگرتن بێت لە یۆهان كرۆیفی هۆڵەندی كە پێشتر یاری بۆ هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەیاكس كردووە".


 

رێكان عزیز