رۆما و پاریس سان جێرمان كارەكە لە بەرشلۆنە تێكدەدەن

09/06/2016 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیكدەبێتەوە لە واژۆكردنی بۆند لەگەڵ كیڤن گامیرۆی یاریزانی هێڵی پێشەوەی یانەی ئیشبیلیە ، بەڵام لەلایەن رۆما و پاریسەوە كارەكەی لێتێكدەدرێت".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت هێرشبەرێك بدۆزێتەوە بیكاتە شوێنگرەوەی سێ هێرشبەرەكەی خۆی ، بۆ ئەمەش گامیرۆی دەستنیشانكردووە".

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت بەرشلۆنە لە واژۆكردنی بۆندەكە نزیكدەبێتەوە كە بڕەكەی دەگاتە (20) ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و رۆماش بەبەهێزییەوە هاتوونەتە سەر هێڵ".

ئەم دوو یانەیە دەیانەوێت ركابەری بەرشلۆنە بكەن بۆ ئەوەی گامیرۆ ببەنە یاریگاكانیان بۆ ئەمەش رەنگە نرخی یاریزانەكە زیاتر بەرزبێتەوە و یانە كەتەلۆنییەكە ناچار بكات لە ركابەرییەكە بكشێتەوە".


 

رێكان عزیز