دیمیتری پایێ كورە نازدارەكەی شەوی رابردووی فەرەنسا بوو

11/06/2016 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە لێهاتوویی دیمیتری پایێ یەكەم یاری لەپاڵەوانیەتی یۆرۆی (2016) بردەوە و بە ئەنجامی (2 – 1) لە هەڵبژاردەی رۆمانیایان بردەوە".

گۆڵی دەستپێكی پاڵەوانیەتیەكە یاریزان (ئۆلیڤیە جیرۆ) لە پاسێكی جوانی دیمیتری پاێی تۆماریكرد و بووە خاوەنی یەكەم گۆڵی یۆرۆ".

هەڵبژاردەی رۆمانیا لەرێگای یاریزان (بوگدان ستانكۆ) بە لێدانی سزا ئەركەكەی لەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا قورس كرد تا دواین خولەكی یارییەكە ، بەڵام دیمیتری پاێی رایەكی دیكەی هەبوو توانی گۆڵی سەركەوتن بۆ فەرەنسییەكان تۆماربكات".

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی فەرەنسا ئەركی خۆی بۆ گەیشتن بەیارییەكانی قۆناغی داهاتوو ئاسان كرد و لەیاری داهاتوو رووبەرووی هەڵبژاردەی ئەلبانیا دەبێتەوە".


 

رێكان عزیز