یاریزانێكی بایرن میونخ ناوی دەچێتە نێو مێژووی فەرەنسا

11/06/2016 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كینگسلی كۆمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ناوی دەچێتە نێو مێژوویی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان".

كۆمان دوای بەشداریكردنی لەیاری بەرامبەر هەڵبژاردەی رۆمانیا لە دەستپێكی یارییەكانی یۆرۆی (2016) كە تیپەكەی بە ئەنجامی (2 – 1) بردییەوە ، ناوی خۆی لە مێژووی هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی نوسیەوە".

كۆمان بووە بچوكترین یاریزان لەمێژووی هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی لە پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان بەشداری بكات".

ئەو ئەستێرەیە كە تەمەنی (19) ساڵ و (362) رۆژە بووە بچوكترین یاریزانی هەڵبژاردەكەی كە بەشداری لەیارییەكانی (جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و جامی كیشوەرەكان بكات".


 

رێكان عزیز