دیشامپ هێرش دەكاتە سەر یاریزانێكی خۆی

11/06/2016 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دیدی دیشامپی فەرەنسی و راهێنەری هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان ، هێرش دەكاتە سەر ئەستێرەیەكی تیپەكەی ، لەهەمان كات ستایشی یاریزان (دیمیتری پایێ) دەكات".

دیشامپ دوای بردنەوەی تیپەكەی بە ئەنجامی (2 – 1) بەرامبەر هەڵبژاردەی رۆمانیا ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەركەوت و ووتی : " پۆل پۆگبا دەتوانێت ئاستێكی زۆر باشتر لەوە پێشكەش بكات كە لەیارییەكەی دوێنێ پێشانیدا".

دیشامپ ووتی : " من ئەوەندەی دیكە پاڵەپەستۆی ناخەمە سەر بەڵام دەیتوانی شتی زیاتر بكات لەوەی كە شەوی رابردوو كردی".

ئەو دەڵێت : " پایێ توانی یەكێك لە باشترین ئاستەكانی خۆی پێشكەش بكات ، ئەو رۆڵی هەبوو لەسەر ئاسانكردنی یارییەكە بۆ ئێمە و گۆڵێكی نایابی تۆماركرد".

لەبارەی هەڵبژاردەی رۆمانیاش ، دیشامپ ووتی : " رۆمانیا ركابەرێكی زۆر زەحمەتە ، بەڵام ئێمە زیاتر بۆ سەركەوتن هەوڵماندەدا ، ئەوەش ئاشكرایە كە ئێمە بەچوار هێرشبەر یاریمان كرد".


 

رێكان عزیز


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved