لەبەرامبەر چوونی پۆگبا بۆ ریال مەدرید ، یوڤی ئەم یاریزانەی دەوێت

11/06/2016 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی رەزامەندی خۆی نیشاندا بەرامبەر دەرچوونی پۆل پۆگبا لەشاری تۆرینۆ و چوونی بۆ یانەی ریال مەدرید بەڵام مەرجێكی بۆ ئەم مەبەستە داناوە".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەی یوڤینتۆس لەبەرامبەر چوونی پۆگبا بۆ ریزی ریال مەدرید داوای تونی كروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی ئەو تیپە دەكات".

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرای كردووە ، یوڤینتۆس لەسەرەتای گفتوگۆیەكان داوای بڕی (120) ملیۆن یۆرۆی كردووە ، بەڵام پێناچێت ئەمە نرخی كۆتایی بێت بەتایبەت ئەگەر تونی كروس بێتە نێو گواستنەوەكە".

زێدانی راهێنەری ریال مەدرید نایەوێت بەخێرایی ئەم بۆندە واژۆ بكات و لەئێستادا چاوەرێی ئاستی یاریزانەكە دەكات لە پاڵەوانیەتی یۆرۆی (2016) كە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری كردووە".


 

رێكان عزیز