خشتە و كاتی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی یۆرۆ ئاشكرابوو

28/06/2016 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دوێنێ شەو یارییەكانی قۆناغی (16) پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كۆتایی پێهات و بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی دەستپێبكات".

هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (فەرەنسا و ئایسلەندا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و پورتوگال و پۆڵەندا و وێڵز و بەلجیكا) سەركەوتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی".

ئەمەش خشتەو كاتی یارییەكانە :

پێنجشەممە : (10:00) : ( پورتوگال × پۆڵەندا )

هەینی : (10:00) : ( وێڵز × بەلجیكا )

شەممە : (10:00) : ( ئەڵمانیا × ئیتاڵیا )

یەكشەممە : (10:00) : ( فەرەنسا × ئایسلەندا )


 

رێكان عزیز