میسی نامەیەكی لەلایەن ئەفسانەكەی بەرشلۆنە پێگەیشت

28/06/2016 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كارلێس پیۆڵی ئیسپانی و بەرگریكار و كاپتن و سەركردەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە دڵتەنگی خۆی بەرامبەر وازهێنانی میسی لەیاری كردنی نێودەوڵەتی راگەیاند".

پیۆڵ لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی و میسی بڵاوكردۆتەوە كە سەردەمەكەی دەگەرێتەوە بۆ یاریكردنیان لە ریزی بەرشلۆنە".

وەك لە وێنەكە دیارە پیۆڵ نوسیویەتی : " هاورێیەكەم لیۆ ، تۆ تا ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانی".

ئەم پەیامەی پیۆڵ لەكاتێكدایە كە گەوهەرە ئەرجەنتینییەكە دوای لەدەستدانی جامی كۆپا ئەمریكا بۆ هەڵبژاردەی چیلی وازهێنانی خۆی لەیاریكردنی نێودەوڵەتی راگەیاند".


رێكان عزیز