باشترین یاریزانی كۆپا ئەمریكا پەیوەندی بە یوڤینتۆس دەكات

28/06/2016 - 21:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و باشترین یاریزانی كۆپا ئەمریكا ئارەزووی خۆی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە خولی ئیتاڵیا".

رۆژنامەی دەیلی ئێكس پرێسی بەریتانی بڵاوی كردەوە سانچێز دەیەوێت بگەرێتەوە خولی ئیتاڵیا و بۆ ئەمەش یانەی یوڤینتۆسی دەستنیشانكردووە".

ئەو سەرچاوەیە روونی كردۆتەوە : " سانچێز دەیەوێت ئەرسناڵ بەجێبهێڵێت و بگەرێتەوە كەش و هەوای خولی ئیتاڵیا".

رۆیشتنی مۆراتا و گەرانەوەی بۆ ریال مەدرید دەرفەتێك بە سانچێز دەدات بۆ ئەوەی خەونەكەی بێتە دی ئەستێرەبوونی خۆی دووپات بكاتەوە".


 

رێكان عزیز