گواردیۆلا ئەستێرەیەكی بەرشلۆنە دەكاتە ئامانج

29/06/2016 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری نوێی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنە".

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، پیپ گواردیۆلا دەیەوێت بۆند لەگەڵ (كڵاودیۆ براڤۆ)ی چیلی و باشترین گۆڵچی پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا واژۆ بكات".

رۆژنامەكە روونیشی كردۆتەوە : " گواردیۆلا دەزانێت كە ئەركی بەرامبەر یانە كەتەلۆنییەكە ئاسان نابێت ، چونكە لە ئێستادا ئەم یاریزانە یەكێك لە باشترین ئاستەكان پێشكەش دەكات".

ئەگەر ئەم بۆندە سەربگرێت ، ئەوا براڤۆ دەبێتە شوێنگرەوەی (جۆ هارت) لە یانەی مانچستەر سیتی ، چونكە گواردیۆلا نایەوێت لە وەرزی داهاتوو یاری بە گۆڵچی ئێستای تیپەكە بكات".


 

رێكان عزیز