یەكێك لەم دوو راهێنەرە مەشقی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەدەنەوە

29/06/2016 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی پەلە دەكەن بۆ ئەوەی بڕیارێك بدەن و ناوی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ووڵاتەكەیان ئاشكرا بكەن".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە لەنێو بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دوو ڕا هەیە سەبارەت بە ناوی ئەو كەسەی كە شوێنی رۆی هۆدسۆن دەگرێتەوە".

ئەو یەكێتییە ناوی هەردوو راهێنەر (ئارسن ڤینگەر و كڵاودیۆ رانێری) دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی لە شوێنی هۆدسۆن دەستبەكاربن".

لەئێستادا دوو راهێنەرەكە پابەندن بە بۆندەكانیان لەگەڵ یانەكانی لیستەر سیتی و ئەرسناڵ بۆیە ئەركی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ئاسان نابێت و پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە تا بتوانن تواناكانی یەكێك لەم دوو راهێنەرە بەدەستبهێنن".


 

رێكان عزیز