یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بڕیارەكەی پەشیمان دەبێتەوە

29/06/2016 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەدووری نازانێت لەو بڕیارەی كە داویەتی جارێكی دیكە پەشیمان بێتەوە و بگەرێتەوە بڕیاری رابردوو".

ئەمینداری گشتی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (سیودوری سیودوردیس) رەتی كردەوە بەتەواوی بیرۆكەی ژمارەی هەڵبژاردەكانی یۆرۆ بۆ 16 هەڵبژاردە بخەنە لاوە".

ئەو بەرپرسە دەڵێت : " ئێمە ئێستا زیاتر لە (24) تیپمان هەیە كە ركابەری لەسەر پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكەن ، بۆیە پێویستیمان بە كاری باشتر هەیە بۆ ئەوەی خزمەتی تۆپی پێ بكرێت".

ئەو دەڵێت : " بیرۆكەی زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردەكانی یۆرۆ بۆ (32) هەڵبژاردە رەتدەكەینەوە ، بەدووری نازانین جارێكی دیكە سیستەمی یۆرۆ بگەرێنینەوە بۆ (16) هەڵبژاردە".

ئەمینداری گشتی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی كاتی جێبەجێكردنی ئەو بیرۆكەیە ، دەڵێت : " رەنگە ئەم بڕیارە جێبەجێ بكرێت ، بەڵام لە یۆرۆی (2020 و 2024) نا بەڵكو لە (2028)".


 

رێكان عزیز