كڵۆزە دەگەرێتەوە ئەڵمانیا

19/07/2016 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی كایزەر سڵاوترنی ئەڵمانی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی میرۆسلاڤ كڵۆزەی هێرشبەری یانەی لازیۆ بۆ ریزەكانی".

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بڵاویان كردۆتەوە : " كڵۆزەی تەمەن (38) ساڵان دەگەرێتەوە ریزی ئەو یانەیەی كە پێشتر لە ساڵی (2000) یاری بۆ كردووە".

ئەو سەرچاوانە روونیشیان كردۆتەوە : " ئێستا كڵۆزە بەبێ یانەیە ، ئەمەش دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی لازیۆ ، بۆیە خواستی یاریزانەكەش گەرانەوەیە بۆ ریزی یەكێك لە یانەكانی ئەڵمانیا".


 

رێكان عزیز