هەواڵە خۆشەكە گەیشتە پورتوگال

20/07/2016 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال هەواڵە خۆشەكەیان بەخشییە هاندەرانی هەڵبژاردەی ووڵاتەكەیان ئەویش بە نوێ كردنەوەی بۆندی راهێنەر".

یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە : " یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال بەشێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی لەگەڵ (فێرناندۆ سانتۆس)ی راهێنەرە تا ساڵی (2020) نوێ كردەوە".

سانتۆس كە لەدوای یارییەكانی مۆندیالی (2014)ی بەرازیل هاتە شوێنی پاولۆ بینتۆ ، توانی بۆ جاری یەكەم هەڵبژاردەی پورتوگال بكاتە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیاری كۆتایی بە ئەنجامی (1 – 0) گۆڵ".

ئەمەو بڕیارە سبەی لە لیشبۆنەی پایتەختی پورتوگال بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی نێوان هەردوولا واژۆ بكرێت".


 

رێكان عزیز