تەنها بۆ ئەوەی میسی ببینێت ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

20/07/2016 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

گەنجیكی سەرشێتی ئیسپانی بەناوی (سولی) ی تەمەن 24 ساڵ لە خۆشەویستی وهاندانی بۆ میسی زیاتر لەیەك كیلۆمەتر لەناو دەریا بری".

سولی لە لێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنەكان دەڵێت : " تەنها بۆ ئەوەی میسی ببینم ، زیاتر لە كیلۆمەترم بە مەلەوانی بڕٍی".

ئەو ووتیشی : " من لە دوورگەی (ئیبیزا) لە ئیسپانیا توانیم سەركەشی بكەم ئەمەش بۆمن وەكو تەحەدایەك بوو لەنیو هاورێكانم ئەم كارە بكەم وە توانیم سەركەوتن بەدەست بینم ومیسی بیبینم وقسەی لەگەل بكەم".

سولی ووتی : " دوای گەیشتنم بە بەلەمەكەی میسی بۆ ماوەی 20 خولەك لەگەلی دانیشتم و شەربەتێكمان بەیەكەوە خواردەوە، من هیچ هەستم نەكرد لەگەل یاریزانیكی بەناوبانگی جیهانی دانیشتووم من هەستم كرد لەگەل هاورێیەكی خۆم دانیشتووم ئەو زۆر ریزی لێگرتم ، دواتر میسی بەبەلەمەكە منی بردەوە كەناری دوورگەكە".


 

رێكان عزیز