زێدان ئەم ئامۆژگارییەی خیسێ دەكات

20/07/2016 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پێدەچێت كۆتایی كاروانی وەرزشی خیسێ رۆدریگێز لەگەڵ یانەی ریال مەدرید كۆتایی هاتبێت و یاریزانەكە لە رۆیشتن نزیكبێتەوە".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ریال مەدرید ئامۆژگاری خیسێی كردووە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو خۆی بۆ رۆیشتن لە تیپەكە یەكلایی بكاتەوە".

زێدان ئامۆژگاری زیاتری خیسێی كردووە و دەڵێت : " تۆ دەتوانی زیاتر یاری بكەیت و تواناكانی خۆت بەدیار بخەیت و ئەستێرەبوونی خۆت دووپات بكەیتەوە".

ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی : " فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید بۆ یەكلایی كردنەوەی بۆندی هەرسێ یاریزان (مۆراتا و خیسێ و بورخا مایۆرال) لەگەڵ شاندی تیپەكە چۆتە ووڵاتی كەندە و توانی بەخێرایی بۆندی مایۆرال یەكلایی بكاتەوە كە پەیوەندی بە یانەی فۆلفسبۆرگ كرد".

لەئێستادا هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و ئۆساسۆنا دەیانەوێت بۆند لەگەل خیسێ واژۆ بكەن و ئامادەن بۆندێكی فەرمی ئاراستەی ریال مەدرید بكەن".


 

رێكان عزیز