ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی دیكەی خۆی بوو

15/08/2016 - 22:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی بێت بۆ یانەی رێنی فەرەنسی كە بەشدارە لەیارییەكانی خولی پلە یەك".

رۆژنامەی (ڤی جی) نەرویجی بڵاوی كردەوە یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی دەڕبریوە بەشێوەی خواستن دەستبەرداری مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی لاوی تیپەكەی ببێت".

سەرچاوەكە ئەوەیشی روون كردەوە ، ئۆدیگارد بۆ ماوەی یەك وەرز یاری بۆ یانەی رێن دەكات و لە هاوینی داهاتوو دەگەرێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ".

رێكان عزیز