ئەمرۆ ریال مەدرید یاری هەیە كاتەكەی بزانە

16/08/2016 - 08:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بڕیارە ئەمرۆ لەیاری كۆتایی جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەردوو یانەی ریال مەدرید و ستاد ریمسی فەرەنسی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەشاری مەدرید ئەنجامدەدرێت".

ئەم یارییە دۆستانەیە ساڵانە پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ ئەنجامدەدرێت و مەبەست لێی رێزگرتنە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ كە یەكێكە لە هێماكانی ریال مەدرید و وەك یاریزان و راهێنەر و سەرۆك یانە لە تیپەكە كاری كردووە".

پێشتریش یانەكە توانیویەتی (10) جار ئەم نازناوە بەدەستبهێنێت ، تەنها لەیەك یاری دۆراوە ئەویش بەرامبەر بایرن میونخ بوو لە ساڵی (2002)".


 

رێكان عزیز