ئەستێرەكەی بەرشلۆنە مانەوەی خۆی راگەیاند

16/08/2016 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، لویس ئەنریكی داوای لە یاریزانێكی خۆی كردووە لە تیپەكەیان بمێنێتەوە".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " لویس ئەنریكی داوای لە مونیر حەدادی هێرشبەری تیپەكەی كردووە مانەوەی خۆی رابگەینێت".

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردۆتەوە : " ئەنریكی بەڵێنی بە مونیر داوە لە وەرزی نوێ پشتی پێبەستێت و زۆرترین خولەك یاری بكات".

رۆژنامەكە كە نزیكە لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی بەرشلۆنە ئەوەیشی روونكردۆتەوە : " ئەنریكی بە ئاست و تواناكانی مونیر سەرسامە و پێی وایە مانەوەی ئەو باشترە لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی دیكە بۆ تیپەكەیان".


 

رێكان عزیز