ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤینتۆس ئاشكرای دەكات هەر كاتێك بۆندەكەی پۆل پۆگبای فەرەنسی بیردەكەوێتەوە پێدەكەنێت".
پێرلۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی بەریتانی ووتی : " لە یەكەم مەشقی پۆگبا یاریزانەكانمان پێدەكەنین كە ئایە ئەم قسەیە راستە مانچستەر یونایتد بەخۆرایی دەستبەرداری پۆگبا بووە؟
ئەندریا دەڵێت : " ئێمە باوەرمان نەدەكرد كە پۆگبا بەخۆرایی پەیوەندی بە تیپەكەمان كردبێت ، چونكە خاوەن توانایەكی بەرزی هونەری بوو ، زۆر لامان سەیر بوو".
ئەستێرە ئیتاڵییەكە دەڵێت : " لەیەكەم رۆژی مەشقەكان ، بۆفۆن دوام كەوت و ووتی : " راستە پۆگبا بە خۆرایی هاتووە؟ ، ئێمە باوەرمان نەبوو".
ئەمەو پێرلۆ لەكۆتایی لێدوانەكەی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە پۆگبا بووە گرانبەهاترین یاریزان لەمێژووی تۆپی پێ و پێی وایە ئەو شایستەیە".
سكالا خاليد