یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی خۆی چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی ركابەری ریال مەدرید بكات و یاریزانێكی پورتوگالی بباتە ریزەكانی".
یانەی ئینتەرمیلان هاتۆتە ركابەریكردن بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ جواو ماریۆی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە واژۆ بكات".
ئینتەرمیلان دواین هەنگاوەكان ئەنجامدەدات و دەیەوێت جواو بگوازێتەوە یاریگای جیۆزێپی میاتزا ، بۆ ئەمەش دوو رێگای لەبەردەمە".
رێگای یەكەمی ئینتەرمیلان گواستنەوەی ماریۆیە بەشێوەی خواستن ، هەروەها رێگایەكی دیكەی لەپێشە بۆ ئەوەی بەشێوەی یەكجاری بیباتە ریزەكانی".
ج.ك