ئەمشەو چارەنوسی بالۆتێلی یەكلایی دەبێتەوە

31/08/2016 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی فەرەنسی بڵاوی دەكاتەوە ، دووری نێوان ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول و یانەی نیس تەنها چەند كاتژمێرێكە".

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، یانەی نیس بەشێوەیەكی نیمچە فەرمی بۆندی لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی واژۆكردووە و ئەمشەو بۆندەكە ئاشكرا دەكرێت".

رۆژنامەكە بڵاوی كردەوە ، بۆندی بالۆتێلی تا ساڵی (2018) دەبێت و هەفتانە بڕی (60) هەزار جونەیهی ئیسترلینی وەك مووچە وەردەگرێت".

بۆندی بالۆتێلی و نیس بەشێوەی خواستن دەبێت و لەدوای ساڵی (2018) یاریزانەكە دەتوانێت بگەرێتەوە لیڤەرپوول".


 

رێكان عزیز