ئەستێرە نوێیەكەی ریال مەدرید ، هاندەری بەرشلۆنەیە

31/08/2016 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماركۆ ئەسینسیۆی ئیسپانی و ئەستێرەی نوێی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید راشكاوانە رایدەگەینێت هاندەری یانەی بەرشلۆنەیە".

ئەسینسیۆ لەساڵی (2014) لە ریال مایۆركاوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید ، بەڵام بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ئیسپانیۆل كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد".

ئەو لە لێدوانێكیدا دەڵێت : " من ریال مەدرید و بەرشلۆنەم خۆشدەوێت ، ئەوان دوو لە باشترین یانەكانی جیهانن ، من هەلی ئەوەشم هەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە و هەر یانەیەكی دیكە بكەم".

ماركۆ دەڵێت : " من هاتمە مەدرید ، كەواتە نابێت درێسی بەرشلۆنە بپۆشم ، ئێستا هەست بە دڵخۆشی دەكەم ، دەمەوێت هاوكارێكی باشی تیپەكەم بم".


 

رێكان عزیز