دەرگای رۆیشتنی لەبەرشلۆنە كردەوە

31/08/2016 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ رادیۆیەكی كەتەلۆنی ، رافینیای بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە دەرگای رۆیشتن لە تیپەكەی دەكاتەوە".

رافینیا لە دیمانەكەی لەگەڵ رادیۆی فەرمی كەتەلۆنیا ووتی : " لە ئێستادا نامەوێت ریزی یانەكەم بەجێبهێڵم ، بەڵكو دەمەوێت لەو تیپە بمێنمەوە".

ئەو ووتیشی : " راستییەكیش هەیە ئەویش ئەوەیە بتوانم زۆرترین خولەكی یاریكردن بەدەستبهێنم ، بۆ ئەمەش پلانی تایبەتی خۆمم هەیە".

رافینیا نەیشاردەوە لەكاتی نەبوونی متمانەی راهێنەر ، ئەوكات تیپەكە بەجێدەهێڵێت و یانەیەكی دیكە بۆ یاریكردن هەڵدەبژێرێت".

رێكان عزیز