كلاسیكۆ لەنیوەرۆ ئەنجامدەدرێت

31/08/2016 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

گفتوگۆی كاتی بەرێوەچوونی یاری كلاسیكۆی نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە لەئێستاوە دەستی پێكردووە و ئەگەر هەیە یارییەكە لەنیوەرۆ ئەنجامبدرێت".

خاومی رویرز یەكێك لە سەرۆكەكانی كۆمپانیای میدیا پرۆی ئیسپانی كە مافی پەخشی یارییەكانی خولی ئیسپانی هەیە بۆ یەكێك لە بەرنامەكانی ئێستگەی كادینا كوبی ووتی : " ئەگەر هەیە كلاسیكۆ لە نیوەرۆ ئەنجامبدرێت".

ئەو دەڵێت : " پێم وایە یاری كلاسیكۆی داهاتوو لەكاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەرۆ ئەنجامبدرێت سوودێكی زۆری دەبێت بەتایبەت بۆ هاندەرانی وەرزشی لە ئەمریكا".

لەئێستادا بڕیاری ئەنجامدانی یاری كلاسیكۆ لەنیوەرۆ نەبۆتە بڕیار بەڵام هەوڵێكی زۆر لەمبارەیەوە دەدرێت".


 

رێكان عزیز