بەفەرمی ... ئەگوێرۆ سزادرا

31/08/2016 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی سزادرا".

تۆڕەكە روونی كردەوە ، بەهۆی رەوشتی دوور لە گیانی وەرزشی ، یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا بە سزادانی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بۆ ماوەی سێ یاری".

ئەگوێرۆ لەیاری بەرامبەر یانەی وێستهام یونایتد هێرشی كردە سەر بەرگریكارێكی یانەی ركابەر و بەمهۆیەوەش سزا درا".

ئەو ئەستێرەیە لەیاری بەرامبەر یانەكانی مانچستەر یونایتد و بۆرنمۆس و سوانزی سیتی بەشداری ناكات".


 

رێكان عزیز


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved