گواردیۆلا بەردەكەی یوڤینتۆسی دەوێت

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:30

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی دەكاتەوە ، یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی یوڤینتۆس كە بە بەرد ناسراوە".

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاوی كردەوە ، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر داواكاری پیپ گواردیۆلا دەیەوێت بۆند لەگەڵ لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریكاری یوڤینتۆس واژۆ بكات".

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی كردەوە ، نرخی بۆنوچی لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان دەگاتە (50) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".

لەئێستاشدا یاریزانەكە لە یانەی یوڤینتۆس هەفتانە بڕی (110) هەزار جونەیهی ئیسترلینی وەردەگرێت ، پێدەچێت ئەمەش ئەو نرخە بێت كە یانەی مانچستەر سیتی بە مووچەوە ئامادەی بكات".


 

رێكان عزیز