بەفەرمی ... بەرشلۆنە میسی لەدەستدا

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:53

 

یانەی بەرشلۆنەی دووەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیا بۆ یاری داهاتوو بەفەرمی ئەستێرەیەكی خۆی لەدەستدا".

یانەی بەرشلۆنە لەیاری داهاتووی خۆی لە گەڕی (29)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا لەتواناكانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری تیپەكە و خولەكە بێ بەش دەبێت".

میسی لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی ڤاڵانسیا كارتێكی زەردی وەرگرت و بەمهۆیەوە ژمارەی كارتەكانی بۆ (5) كارت بەرزكردەوە و لەیاری داهاتوو سڕ دەكرێت".

یاری داهاتووی بەرشلۆنە لەیارییەكانی گەڕی (29)ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی غەرناتە دەبێت لەدەرەوەی شاری بەرشلۆنە".


 

رێكان عزیز