پیكێ هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە بڵاودەكاتەوە

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 07:13

 

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی تیپەكەی بڵاودەكاتەوە".

پیكێ لە لێدوانێكیدا دوای بردنەوەیان لە یانەی ڤاڵانسیا بە ئەنجامی (4 - 2) وتی :" ئێمە دەتوانین ببینە پاڵەوانی لالیگا".

جیرارد لە لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتیشی : " ئێمە خاوەنی تیپێكی بەهێزین چەندین ئەستێرە لە ریزەكانمان یاری دەكەن، بۆیە كارێكی ئاساییە ئەگەر ببینە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا".

بەرگریكارەكەی بەرشلۆنە لەبارەی تیپەكەی وتی : " ئێمە تیپێكین بەشێوازی هێرشبردن یاری دەكەین بۆیە ئاساییە ئەگەر تیپەكەمان لەرووی بەرگرییەوە كێشەی بۆ دروست بێت".

لەبارەی فیكەكانی هاندەران دژی گۆمێز وتی : " ناكرێت ئەمە قبوڵ بكەین ، چونكە ئەوەی بۆ فیكە لێدان دێتە یاریگا با بۆخۆی لەماڵەوە بێت".


 

رێكان عزیز