مۆرینۆ هێرشه‌كانى بۆسه‌ر بایره‌ن میونخ ده‌ست پێكرد

سێ شەممە, 21 ئازار 2017 03:21


راهێنه‌رى پرتوگالى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد جۆزىَ مۆرینۆ هێرشه‌كانى بۆسه‌ر یانه‌ى بایره‌ن میونخى ئه‌ڵمانى ده‌ست پێكرد و ره‌خنه‌ى له‌ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و یانه‌یه‌ گرت .
رۆژنامه‌ى ماركا به‌شێك له‌ قسه‌كانى راهێنه‌رى شه‌یتانه‌ سوره‌كانى بلاَو كردۆته‌وه‌ له‌ چاو پێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى فرانس فتبۆل ره‌خنه‌ى له‌ سیاسه‌ته‌كانى ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانان له‌ یانه‌كه‌ى هه‌رێمى باڤاریا ده‌گرێت و پێیوایه‌ خولى ئینگلیزى زۆر له‌ خولى ئه‌ڵمانى زه‌حمه‌ت تره‌ .
مۆرینۆ ده‌ڵێت : له‌ داهاتودا زیاتر زیره‌كى من به‌دیار ده‌كه‌وێت ، من زیره‌ك نیم له‌ هه‌ڵبژاردنى ولاَته‌كان و یانه‌كان بۆئه‌وه‌ى مه‌شق بده‌مه‌وه‌ ، ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ ولاتێك ده‌ست نیشان ده‌كه‌م زیاتر ولاَتێكى ئازاد بێت ، ئاسانه‌ له‌ كۆتایى هه‌ر وه‌رزێكدا ببیته‌ پاڵه‌وان .
مۆرینۆ به‌راوردى نێوان خولى ئینگلیزى و خولى ئه‌ڵمانى ده‌كات و ده‌ڵێت : له‌ ئینگلته‌را یانه‌ى به‌هێز هه‌یه‌ له‌ روى دارایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ بازار بۆهه‌موان كراوه‌ بێت ،به‌لاَم له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌ نیه‌ بۆنمونه‌ بایره‌ن ،باشه‌ ده‌زانیت هه‌موو ساڵێك چۆن ده‌بێته‌ پاڵه‌وان ،له‌ هاوینه‌ پێشتر سه‌رجه‌م یاریزانه‌ باشه‌كانى بروسیا دۆرتمۆندى كریوه‌ له‌وانه‌ ماریۆ گۆتزه‌ ، لیفاندۆفسكى ، ماتس هۆملز .
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یانه‌یه‌ك نیه‌ له‌ ئینگلته‌را بتوانێت هه‌یمه‌نى بۆخى بسه‌پێنێت بۆچه‌ند سالێكى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ،ئه‌گه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ مان یونایتد یاخود مانچسته‌ر سیتى یان ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپولیش بێت .

ن.ش