سكرتێرى به‌رشلۆنه‌ بارو دۆخى میسى و ئه‌نێستا رون ده‌كاته‌وه‌

سێ شەممە, 21 ئازار 2017 03:23

رۆبه‌رت فرناندێز سكرتێرى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان باس له‌ بارو دۆخى كارگێرى یانه‌كه‌ى ده‌كات له‌ ماوه‌ى داهاتوو .
فرناندێز پێیوایه‌ خشته‌ى كاره‌كانى یانه‌كه‌ى له‌ داهاتودا نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى هه‌ردوو یاریزان ئیسپانى ئه‌نردیاس ئه‌نێستا و ئه‌رجه‌نتینى لیۆنێل میسى ، وه‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێك بۆئه‌وه‌ى شوێنى راهێنه‌رى ئێستا لویس ئه‌نریكى بگرێته‌وه‌ بریاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ كامپ نوو جێبهێلێت .
فرناندێز ل لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ماركا بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : من دڵخۆشم میسى له‌ به‌رشلۆنه‌یه‌ و هه‌ست به‌ئاسوده‌یى ده‌كات لگه‌ڵ یانه‌كه‌ى ، ئه‌م ژینگه‌ى ئێستا بۆئه‌و نمونه‌یه‌ و هیچ گومانێك نیه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى ،من نامه‌وێت باسى شتى زیاتر بكه‌م .
سه‌باره‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌نێستا ، رۆبه‌رت ده‌ڵێت : به‌هه‌مان شێوه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌و نوێده‌كرێته‌و ،به‌لاَم له‌كاتێكى گونجاو ئه‌م كاره‌ ده‌كرێت ،ئه‌و شایسته‌ى هه‌موو شتێكه‌ ،ئه‌م یاریزانه‌ قوربانى به‌خۆى داوه‌ له‌ پێناو یانه‌كه‌ ،شتى زۆرى به‌ئێمه‌ به‌خشى ،به‌دڵنیایه‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێده‌كرێته‌وه‌ .
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنى مه‌شقى یانه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ونوتزى یاریده‌ده‌رى ئه‌نریكى ، فرناندێز ده‌ڵێت :ئه‌و كه‌سێكه‌ زۆر شتى یانه‌كه‌ و سیسته‌مى یانه‌كه‌ ده‌زانێت ، وه‌ یاریزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باش ده‌ناسێت ، نامه‌وێت باسى ئه‌مه‌ بكه‌م ئایا ده‌بێته‌ راهێنه‌ر یاخود نا ،ده‌مه‌وێت تیپه‌كه‌ به‌هێمنى بمێنێته‌وه‌ .
ده‌رباره‌ى لویس ئه‌نریكى ،رۆبه‌رت ده‌ڵێت : ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان تیپه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو بنێت و ركابره‌ى بكات ، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆئه‌وه‌ى باس له‌ شوێن گره‌وه‌ى نه‌كه‌ین ،ئێمه‌ رێزى لىَ ده‌گرین و سه‌رنجى ته‌واومان له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌بێت ، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك یانه‌و هه‌ندێك له‌به‌رێوبه‌ره‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ باس له‌ راهێنه‌رى نوىَ ده‌كه‌ین .
سه‌باره‌ت به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بۆده‌ست نیشان كردنى راهێنه‌رى نوىَ ، فرناندێز ده‌ڵێت : هیچ قسیه‌كمان له‌گه‌ڵ یاریزانانى تیپه‌كه‌ نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌راهێنه‌رى نوىَ ، زۆر شت باس ده‌كرێت راسته‌ قینه‌ نیه‌ ، من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسى راهێنه‌رى نوێم نه‌كردووه‌ .
سه‌باره‌ت به‌داهاتووى یانه‌كه‌یان ،سكرتێره‌كه‌ى بلوگرانه‌ ده‌ڵێت : گۆرانكارى ده‌كرێت له‌ یانه‌كه‌ كۆمه‌لێك شت پێویستیان به‌ئاڵوگۆر هه‌یه‌ .
له‌ كۆتایدا هاتنى راهێنه‌رى ئیتاڵى و یانه‌ى یۆفانتۆس بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ به‌ناراست ناوزه‌ند ده‌كات و ده‌ڵێت : ئه‌م هه‌واڵه‌ دوره‌ له‌ راستى من هیچ شتى تر ناڵێم ، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت باسى هه‌ندێك كار و بار ده‌كرێت دووره‌ له‌ راستى .

 ن.ش