ماركا هه‌وادارانى ریال مه‌درید دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

سێ شەممە, 21 ئازار 2017 03:42


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا له‌ماوه‌ى پێشوو باسیان له‌ رۆیشتنى هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى كه‌ریم بنزیما ده‌كرد له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید،به‌لاَم رۆژنامه‌ مه‌دریدیه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ .
ماركا نوسیویه‌تى ئه‌گه‌رچى پرو پاگه‌نده‌ى زۆر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ، به‌لاَم كه‌ریم بنزیما له‌ ماوه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت .
رۆژنامه‌ى ماركا له‌ چاپى ئه‌مرۆیدا نوسیویه‌تى بنزیما له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆچه‌ند ساڵێكى تر به‌رده‌وام ده‌بێـت و یانه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێبكاته‌وه‌ .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ بنزیما تاوه‌كو (30)یۆنیۆى (2019) په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.

 ن.ش