چاوه‌روان نه‌كراو .. بۆفۆن له‌م یانه‌ ئیسپانیه‌ نزیك بوو

سێ شەممە, 21 ئازار 2017 03:58


سیلفانۆ مارتینا به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى گۆڵچى ئیتاڵى و یانه‌ى یۆفانتۆس ئاشكراى ده‌كات ، جیان لویچى بۆفۆن نزیك بوو له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى .
گۆڵچیه‌ ته‌مه‌ن (39)ساڵه‌كه‌ى ئیتاڵیا له‌ساڵى (2001)به‌برى (32)ملیۆن پاوه‌ند له‌یانه‌ى پارماوه‌ په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى یۆفانتۆس و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ .
سیلفانۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ى فوتبۆڵى ئیتاڵى ده‌ڵێت : رێكه‌وتنێك له‌ نێوان پارما و به‌رشلۆنه‌ هه‌بوو بۆئه‌وه‌ى بۆفۆن په‌یوه‌ندى بكات به‌خولى ئیسپانى ،به‌لاَم جیجى واى به‌باش زانى په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى یۆفانتۆسه‌وه‌ .
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : بروام وایه‌ بۆفۆن بریار له‌سه‌ر كاتى واز هێنانى له‌یارى كردن ده‌دات و وا هه‌ست ده‌كات چ كاتێك گونجاوه‌ ئه‌م بریاره‌ بدات ، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌گه‌رێته‌وه‌ یارى كردن ،له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باش كار ده‌كات ،بروام وایه‌ ئه‌و نزیك بۆته‌وه‌ به‌یكجارى واز له‌یارى كردن بهێنێت ، به‌لاَم تا ئێستا برواى وایه‌ ده‌توانێت یارى بكات.

 ن.ش