نهێنی سەركەوتنی یوڤینتۆس بەسەر بەرشلۆنە ئاشكراكرا

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 07:23

 

خوان كوادرادۆی كۆڵۆمبی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی نهێنی سەركەوتنی تیپەكەی بەسەر یانەی بەرشلۆنە و گەیشتنیان بە قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا دەكات".

كوادرادۆ لەدوای یارییەكە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند : " ئێمە هاتین بۆ یارییەكە و دەمانزانی رووبەرووی یەكێك لە گەورەترین یانەكانی ئەوروپا دەبینەوە ، بۆیە زۆر بە وریایی یاریمان كرد".

ئەو وتیشی : " ئێمە مەشقمان لەسەر ئەوە كردبوو كە پێویستمان پێی بوو ، پێم وایە رۆحیەتی جەنگاوەری یاریزانەكانمان نهێنی سەركەوتنمان بوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا".

دەشڵێت : " زۆر بەداخەوە كە نەمانتوانی هێرشە پێچەوانەكان بكەینە گۆڵ و هەلەكان بقۆزینەوە ، بەڵام لەهەمووی گرنگتر سەركەوتنی تیپەكەمان بوو بۆ قۆناغی پێشكۆتایی".


 

رێكان عزیز