كاناڤارۆ ره‌خنه‌ له‌ میسى ده‌گرێت و پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ده‌ست نیشان ده‌كات

هەینی, 21 نیسان 2017 03:33


فابیۆ كاناڤارۆ یاریزانى پێشووى ریال مه‌درید ره‌خنه‌ى له‌ ئه‌ستێره‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى ده‌گرێت و پێیوایه‌ له‌م وه‌رزه‌ هیچ شتێكى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ بلوگرانه‌ و هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و یۆفانتۆس ده‌پاڵێوێت بۆبردنه‌وه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
كاناڤارۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ماركا بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌مساڵ میسى هیچ شتێكى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ و ئاستێكى دیارى كراوى هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ ،ئه‌گه‌ر چى ئاستێكى نا مرۆڤانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ،به‌لاَم ئێستا به‌قۆناغى دابه‌زینى ئاستى تێده‌په‌رێت .
فابیۆ زیاتر ده‌ڵێت : خه‌ڵك نابێت ئه‌وه‌ى له‌ یاد بچێت بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت له‌ یاریه‌كان پێویستت به‌ تیپێكى باش و به‌رگریه‌كى باش هه‌یه‌ ، یۆفانتۆس ئاستێكى به‌رگرى نایابى پێشكه‌ش كرد له‌ قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، بۆفۆن شایسته‌ى رێز لىَ گرتنه‌ ماوه‌ى (20)ساڵه‌ به‌یه‌ك ئاست یارى ده‌كات .
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت : بروام وایه‌ نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى چامپیۆس لیگ له‌ نێوان ریال مه‌درید و یۆفانتۆس ده‌بێت .

 ن.ش