رانیارى : جانتاكه‌ى به‌رشلۆنه‌ به‌كۆتا هات

هەینی, 21 نیسان 2017 06:21


راهێنه‌رى ئیتاڵى و پێشووى لیسته‌ر سیتى كلاودیۆ رانیارى پێوایه‌ جانتاكه‌ى به‌رشلۆنه‌ى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى ئیسپانیا به‌كۆتا هات .
یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ له‌ژێر سه‌ره‌په‌رشتى راهێنه‌رى ئیسپانى لویس ئه‌نریكى ده‌ناڵێنێت ،چه‌ند خاڵێكى گرنگى له‌ ده‌ستدا له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ماڵئاوایى كرد له‌ (180)خوله‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیدا حه‌وت گۆلى لىَ تۆمار كرا .
رانیارى له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى سپۆرت بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : جانتاكه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئێستا له‌ كۆتایدایه‌ ،ئه‌م یانه‌یه‌ پێویستى كارى زۆر هه‌یه‌ له‌ پێناو گه‌رانه‌وه‌ى بۆنازناوه‌كان جارێكى تر .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ به‌رشلۆنه‌ رۆژى یه‌ك شه‌مه‌ى داهاتوو روبه‌رووى ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه‌ له‌ یارى كلاسیكۆ له‌نێو یاریگاى برنابیۆ .

ن.ش