ریال مه‌درید ترسى له‌م یانه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌ قۆناغى پێش كۆتایى چامیۆس لیگ

هەینی, 21 نیسان 2017 06:22


رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ ریال مه‌درید ترسى له‌ روبه‌روو بونه‌وه‌ى یانه‌ى مۆناكۆى فه‌ره‌نسى هه‌یه‌ له‌ قۆناغى پێش كۆتایى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ،بریاره‌ ئه‌مرۆ تیروپشكى یاریه‌كان رابكێشرێت .
یانه‌كانى ریال مه‌درید ،ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ ئیسپانیا ، یۆفانتۆس له‌ ئیتاڵیا و مۆناكۆ له‌ فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتن بۆ چوار گۆشه‌ى زێرین .
رۆژنامه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ مێره‌نگى به‌سه‌ر كردایه‌تى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان نایه‌وێت روبه‌رووى یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ببێته‌وه‌ ،چونكه‌ باش ده‌زانێت مۆناكۆ له‌ژێر هیچ فشارێك نیه‌ خاوه‌ن چه‌ند یاریزانێكى به‌هره‌مه‌نده‌ و به‌سه‌ركردایه‌تى راهێنه‌رى پرتوگالى گادریم ده‌جه‌نێت له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ریال مه‌درید یاده‌وه‌ریه‌كى خراپى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ و له‌ساڵى (2004)، له‌ قۆناغى هه‌شت له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌م یانه‌یه‌ ماڵئاوایى كرد ،ئه‌گه‌ر چى له‌ یارى چونده‌ (4×2)سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بوو، به‌لاَم له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ به‌ئه‌نجامى (3×1)دۆرا .

 ن.ش