تۆتنهام ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دەباتە ریزەكانی

11/07/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەی تۆتنهام گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئەم یانەیە".

تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس)ـی بەریتانی ئاشكرای كردووە : " یانەی تۆتنهام كۆتایی بە گفتوگۆیەكانی هێناوە لەگەڵ دانی سیبایۆسی یاریزانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " تۆتنهام بەشێوەی خواستن سیبایۆسی تەمەن (22) ساڵانی دەوێت ، ئامادەشە لەپێناو ئەم یاریزانە ئەریكسۆنی یاریزانی تیپەكەی بداتە یانەی ریال مەدرید و بڕە پارەیەكی زۆر وەربگرێت".