بەفەرمی ... ئەڵۆنسۆ بووە راهێنەری ئەم یانەیە

11/07/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ چابی ئەڵۆنسۆی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و لیڤەرپوول واژۆ كرد".

یانەی ریال سۆسیداد لە ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند : " تیپەكەیان بۆندی لەگەڵ چابی ئەڵۆنسۆ واژۆ كردووە بۆ ئەوەی مەشقی تیپی دووەمی ریال سۆسیداد بداتەوە".

یانەكە دەڵێت : " متمانەیەكی زۆرمان بە ئەڵۆنسۆ هەیە بۆ ئەوەی رۆڵی هەبێت لە سەرخستنی یانەكەمان بۆ خولی پلە دوو دوای ئەوەی ئەم وەرزە دابەزین بۆ ریزی پلە سێی وڵاتەكە".