چۆنیەتی رێككەوتنی پاریس و بارسا لەسەر نیمار ئاشكراكرا

16/07/2019 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی جیهانی بڵاوی كردەوە ، یانەی پاریس سان جێرمان رازی بوو بە بۆندە پێشكەشكراوەكەی بەرشلۆنە كە بۆ گواستنەوەی نیمار پێشكەشی كردووە".

تۆڕی هەواڵی (ESPN)ـی جیهانی رایگەیاند : " دوای گەرانەوەی نیمار بۆ وڵاتی فەرەنسا ، لەگەڵ لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان كۆبوویەو".

سەرچاوەكە دەڵێت : " لە كۆبوونەوەكە رەزامەندی وەرگیرا لەسەر گەرانەوەی نیمار بۆ بەرشلۆنە ، هەروەها رەزامەندبوون لەسەر بۆندەكەی بەرشلۆنە كە باس لە لكانی ناوی كۆتینهۆ دەكەن بە یانەی پاریس و بڕە پارەیەك كە لەلایەن یانە كەتەلۆنییەكەوە دابین دەكرێت".