مارسیلۆ بەراشكاوی : نیمار لە هازارد باشترە

20/07/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

مارسیلۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پێی وایە نیماری هاونیشتیمانی لە هازاردی هاورێی نوێی خۆی لە ریال مەدرید باشترە".

مارسیلۆ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت : " كەس نازانێت نیمار لەیاریگا چی دەكات ، زۆر قورسە بیر لەوەستانی ئەو بكەیتەوە ، بەرگریكردن بەرامبەر ئەو زەحمەتە".

مارسیلۆ وتیشی : " هازارد یاریزانێكی زۆر باشە ، ئەو توانایەكی رادەبەدەری هەیە ، بەڵام نیمار لە هازارد باشترە ، بەلای منەوە نیمار باشترە".