ریال مەدرید لەبارەی ئەسینسیۆ بەفەرمی بریاری كۆتاییدا

20/07/2019 - 11:31 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی فرۆشتنی ماركۆ ئەسینسیۆی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی تیپەكەی ، بریاری كۆتاییدا".

ئێستگەی كادینا سێری ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " یانەی ریال مەدرید بەفەرمی خۆی یەكلایی كردۆتەوە لەبارەی فرۆشتنی ماركۆ ئەسینسیۆ و یاریزانەكەی خستە بازاری فرۆشتنەوە".

ئێستگەكە دەڵێت : " ریال مەدرید بریاریداوە پێشوازی لەهەموو ئەو بۆندانە بكات كە بۆ فرۆشتنی ئەسینسیۆ دەستی كەوتووە ، بۆ ئەمەش ئامادەیە یاریزانەكە بداتە یەكێك لە یانەكانی لیڤەرپوول یان یوڤینتۆس".