راهێنەری جەزائیر دوای بردنەوەی جامی ئەفریقیا : ئەمرۆ بۆ ئەم كارە دەچمە لای پزیشكی چاو

20/07/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

جەمال بلمازی راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە بردنەوەی تیپەكەی لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا و دەڵێت ئەمرۆ سەردانی پزیشكی چاو دەكەم".

بلمازی لە لێدوانێكیدا وتی : " من ئێستا راهێنەرێكی كاملم و ئامادەم بۆ هەموو كارێكی پیشەگەری ، كاتێك لە قەتەر راهێنەربووم بەخۆمم دەوت ناكرێت مەشقی جەزائیر بدەمەوە تا دەبمە راهێنەرێكی سەركەوتوو ، بەڵام ئێستا كارەكە ئەنجامدرا".

لەبارەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكی میسری كە پێ وتبوو چیت هەیە بۆ هاندانی میسرییەكان بۆ جەزائیر ، جەمال وتی : " بریارمداوە ئەمرۆ بچمە پزیشكی چاو بۆ ئەوەی لەچاوی خۆم دڵنیابم ، چونكە من هیچ شتێكم نەبینی لەبارەی ئەوەی تۆ باسی دەكەی ، هیچ هاندەرێكی میسریم نەبینی هانی ئێمەی جەزائیری بدات".