بەفەرمی ... لەزاری زێدانەوە ، ریال مەدرید دەستبەرداری ئەم یاریزانە دەبێت

21/07/2019 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەفەرمی رۆیشتنی ئەستێرەیەكی تیپەكەی راگەیاند".

زێدان لەدوای یاری دۆستانەی بەرامبەر یانەی بایرن میونخ رایگەیاند : " لەراستیدا ئێمە بانگهێشتی گاریس بێلمان نەكرد چونكە ئەو لە رۆیشتن نزیكە ، هەر بەهۆی ئەمەوە نەیتوانی یاری بكات".

زێدان وتیشی : "یان ئەمرۆ یان بەیانی بەفەرمی بۆندی گاریس بێل رادەگەیەنرێت ، ئەم كارە بۆ ئێمە باشە و بۆ ئەویش باشە كە ریزی تیپەكەمان جێبهێڵێت".