ناوی یانە نوێیەكەی گاریس بێل ئاشكرابوو

22/07/2019 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بەرنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەیەكی چینی بۆندێكی پێشكەشی یانەی ریال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەكانی".

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی دەڵێت : " گاریس بێل ئەمرۆ گەشتی وڵاتی چین دەكات بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و پەیوەندیكردن بە یانەیەكی ئەم وڵاتە".

بەرنامەكە دەڵێت : " یانەی گیانگسو سونینگی چینی بۆندی لەگەڵ گاریس بێل واژۆكردووە ، بۆ ئەمەش ئامادەیە هەمان مووچەی ئێستا كە لە ریال مەدرید وەریدەگرێت بەیاریزانەكە بداتەوە كە دەگاتە (17) ملیۆن یۆرۆ".