ریال مەدرید بۆندە چاوەرواننەكراوەكەی ئاشكراكرد

22/07/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بریاریداوە نیماری بەرازیلی بگوازێتەوە ریزەكانی ، بۆ رازیكردنی یانەی پاریس سان جێرمانیش ئامادەیە ناوی گاریس بێل بلكێنێت".

رۆژنامەی موندودیپۆرتیفۆی ئیسپانی دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید بۆندێكی ئاراستەی پاریس سان جێرمان كردووە بۆ ئەوەی نیمار بباتە ریزەكانی ، بۆ ئەمەش دەیانەوێت گاریس بێل بخەنە بۆندەكەوە".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " ریال مەدرید ئامادەیە بڕی (90) ملیۆن + گاریس بێل بداتە پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەكە بباتە ریزەكانی".